تاران؛ هێزە ئەمنییەتییەکان پێشیان بە چوونەدەرەوەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی ساخارۆف گرت
بنەماڵەی ژینا ئەمینی بڕیار بوو سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف لە پارلەمانی ئورووپا، بچنە فەرانسە کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا، پێشیان بە سەفەرەکەیان گرت.









