دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

موعید ساعدی، برای سارینا ساعدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی لقی ١٠٨ی دادگای کەیفەری ٢ی سنە کرا

موعید ساعدی، برای سارینا ساعدی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، بانگهێشتی لقی ١٠٨ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کرا.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

مەریوان؛ کاوە کەریمیان، چالاکی ژینگەپارێز، بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، کاوە کەریمیان، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ مەریوان
کوردستان

ناسر سوڵتانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر سوڵتانی"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی "خورینج"، سەر بە شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، بە مەبەستی…

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٧ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "فەرهاد سلێمانی" و "حەمزە سلێمانی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٧ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی سێ زیندانی بە ناوەکانی "عەلی شاهین نژاد"، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "پێسان"، سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، "سۆلەت توسەن"، کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی "قشڵاق تەرزیلوو"ی ورمێ و "جانعەلی…

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

ئەبووبەکر ئیراندووست لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەبووبەکر (شەماڵ) ئیراندوست"، خەڵکی شنۆ، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣