١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥؛ «ئایدا قادری»، لاوی ٢٠ ساڵە و ڕاهێنەری مەلەوانی و وەرزشوانی خەڵكی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی «ئایدا قادری» و بەبێ بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی ناڕوونیان گواستووەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم کچە لاوە لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن و پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بێبەش کراوە.