دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٣ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەهوەن دەشتی"، خەڵکی گوندی "میرەدێ"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، گیانی لەدەست دا.

١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ بانە
کوردستان

هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەریوان بە مەبەستی دەسبەسەرکردنیان

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان لە گوندی "لەنجاوا"ی مەریوان، بە مەبەستی دەسبەسەرکردن، هێرشیان کردە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئاراس فەرەجی" و "کاوە فەرەجی".

١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ گێڕانەوەیەک لە برینداربوونی فەریبا مینبەری بە زیاتر لە ١٣ فیشەکی ساچمەیی و ئەو ساچمانەی کە هێشتا لە شوێنە هەستیارەکانی جەستەیدا ماونەتەوە

فەریبا مینبەری، هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی سنە، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە خەزەڵوەری ١٤٠١، لاقی چەپ و ڕاست، پشت و ملی کرانە ئامانجی فیشەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت و سەرەڕای تێپەڕینی ساڵێک هێشتا بەشێک لە…

١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

سەیوان ئیبراهیمی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە ١١ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

سەیوان ئیبراهیمی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی نۆژین لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کەرەمی"، بە ١١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە بنەماڵەی پێنج زیندانیی عەقیدەتیی کورد کە مەترسیی لەسێدارەدرانیان لەسەرە: بێدەنگ بن تا لانیکەم تەرمی لەسێدارەدراوانتان پێ بدەینەوە

دوابەدوای لەسێدارەدرانی قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی، دوو زیندانیی عەقیدەتیی کورد لە ڕۆژانی ١٤ی خەزەڵوەر و ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ئەگەری لەسێدارەدرانی کەسانی تر کە دۆسییەی هاوبەشیان لەگەڵیان هەبووە، بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو…

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

ناوەندە ئەمنییەتییەکان، دانپێدانانی زۆرەملێ و دەربڕینی پەشیمانییان وەکوو مەرج بۆ دەسپێڕاگەیشتنی زەینەب جەلالییان بە خزمەتگوزاریی پزیشکی داناوە

زەینەب جەلالییان، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، کە شانزدەهەمەین ساڵی حوکمەکەی لە زیندانی یەزددا تێدەپەڕێنێ، بە هۆی دژایەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەرییە.

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو مامۆستای ئایینیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە، ١١ی سەرماوەز، مامۆستا حەسەن ‌ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "مەلالەر"، سەر بە شاری بۆکان و مامۆستا مەحیەدین محەممەدزادە، پێشنوێژی مزگەوتی "نەوبار"، سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

کۆمیسیۆنی پزیشکی، داوای مورەخەسیی دەرمانی لە دەرەوەی زیندانی بۆ سیاوەش حەیاتی ڕەت کردەوە

کۆمیسیۆنی پزیشکی، داوای مورەخەسیی دەرمانی لە دەرەوەی زیندانی بۆ سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد ڕەت کردەوە.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣