كچێكی كورد لە ورمێ دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا
كچێكی تەمەن 17 ساڵانی كورد بەناوی لە ناوچەی شپیرانی سەر بە شاری سەڵماس دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا.
كچێكی تەمەن 17 ساڵانی كورد بەناوی لە ناوچەی شپیرانی سەر بە شاری سەڵماس دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا.
لە شەوانی رابردوودا مامۆستایەكی ئایینی لە یەكێك لە مزگەوتەكانی مەریوان كە سەرقاڵی قسە كردن بۆ خەڵك بووە، لەلایەن چەند كەسێکی ئیسلامیی توندڕەوەوە هێرشی كراوەتە سەر و شەڕ و پێكدادان ساز بووە.
فێستیڤاڵی نەتەوەیی شێعری كوردی كە لەلایەن یەكیەتیی نووسەرانی كورد و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، كارەكانی خۆی دەست پێكرد.
ئەنجومەنی ئەدەبیی "فانی خانەسووری" لە شاری تازئاوای سەلاس باوەجانی بە بەشداریی كۆمەڵێك لە شاعێران و نووسەرانی كورد كۆبوونەوەی " رۆڵی شاعیرانی كورد لە پەرەدانی زمان و ئەدەبی فارسیدا " بەڕێوە چوو.
لە رۆژانی رابردوودا خوێندكارێكی كوردی خەڵكی دەورووبەری شاری ماكۆ بەهۆی لێدانی هەورەتریشقە گیانی لەدەست داوە.
چالاكێكی کرێکاری لە كرماشان رایگەیاند، بەهۆی تازە نەكردنەوەی گرێبەستی كرێكارانی كارگەی نازگوڵی كرماشان، 200 كرێكاری ئەو كارگەیە بێكار كراون.
لە سەیرانگای سوورە دووکەڵی ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ورمێ لاوێكی كورد كەوتە ناو تاڤگەی سوورە دووكەڵ و هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
ماڵی وەفایی لە درێژەی چالاكیی حەفتانەی خۆیدا لە كتێبخانەی زەیتوونە كۆڕێك بۆ عەتا نەهایی، نووسەر و رۆماننووسی كورد رێك دەخات.
لە شاری نۆدشە كۆنگرەی رێزلێنان لە مامۆستا مەلا ئەحمەد نۆدشی (عەلامەی نۆدشی) بە بەشداریی كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی فەرهەنگی، مامۆستایانی ئایینی و زانستگاكان بەڕێوە چوو.
كچێكی تەمەن 22 ساڵەی خەڵكی ئاوایی"شیان"، هەڵكەوتوو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە خۆی سووتاند و لە ئەنجامدا هەر ئەوەش بووە هۆی گیان لە دەست دانی.