پاش ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان نرخی خواردنەکان زیادی کرد
لەمەوبەدوا، خوێندکارانی زانکۆی کوردستان ژێتۆنی ژەمی نێوەڕۆیان بە ٣ بەرابەری نرخی پێشوو پێ دەدەن.
لەمەوبەدوا، خوێندکارانی زانکۆی کوردستان ژێتۆنی ژەمی نێوەڕۆیان بە ٣ بەرابەری نرخی پێشوو پێ دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەكاریی سلێمانی لە ماوەی دە رۆژی داهاتوودا بە جیا دوو پیشانگای شێوەكاری بۆ عەباس كەمەندی و ماشەڵڵا محەممەدی دوو هونەرمەندی كوردستانی ئێران دەكاتەوە.
ژیان و كەسایەتیی مامۆستا پیرەمێردی شاعێر لەلایەن فواد مەجید میسری هونەرمەندی شاری سلێمانییەوە دەكرێتە درامایەكی تەلەفیزیۆنی.
حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای بەیت و حەیران لە شاری سەردەشت بە دیاری کردنی سەرکەوتووەکان کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
نوسینگەی "ئێران خودڕەو" لە شاری دێگولان و شیركەتی "لەبەن دووشی غەرب" (بفرین) بە بیانووی جۆراوجۆرەوە لە دانی مووچەی كرێكارەكانیان خۆ دەبوێرن.
بۆ دانی مورەخەسی بە محەممەدسدیق كەبوودوەند دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران داوای دانانی ٥٠٠ میلیۆن تمەن وەسیقە دەكات.
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای قەزاییەوە محەممەدسدیق کەبوودوەند چالاکی سیاسی و رۆژنامەنووسی بەندکراوی کورد، بنێردرێتە مورەخەسی.
کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگای جوانڕۆ بۆ روانسەر بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە ٢ کەس گیانیان لەدەست دا.
پاش تاوتوێ و راگۆڕینەوەی كارناسانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان كتێبی "پارێزگاناسی" بەرهەمی نووسەر و توێژەرانی كوردی ئیلام لە قوتابخانە دواناوەندییەكان دەوترێتەوە.
پاش یەك ساڵ راوەستان، بڕیارە لە زستانی ئەمساڵدا ئەنجومەنی ئەدەبیی "چرا" لە پیرانشار سێیەمین خولی فێستیڤاڵی شێعری هاوچەرخی كوردی بەڕێوە ببات.