ورمێ/هێزە ئینتزامییەکان خانووبەرەی ٣ هاووڵاتیی کوردیان تێک رووخاند
مەئموورانی شارەوانیی ورمێ بە پشتیوانیی هێـزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران خانووبەرەی تازە دروستکراوی ٣ هاووڵاتیی کوردیان تێک رووخاند.
مەئموورانی شارەوانیی ورمێ بە پشتیوانیی هێـزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران خانووبەرەی تازە دروستکراوی ٣ هاووڵاتیی کوردیان تێک رووخاند.
لە رۆژانی رابردوودا هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی بانە، بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی ٣ هاووڵاتیی کورد.
ژینگە و لەوەڕگەی چیای ئاویەر لە نزیک شاری سنە، بەدەستی کەسانێکی نەناسراو ئاگری تێبەر درا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە مەبەستی هەرچی زیاتر ئاشکرا کردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هەر هەفتە جارێک راپۆرتێک لەژێر ناوی ''روانگەی هەفتە'' لەسەر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، بڵاو دەکاتەوە.
ژنێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکان و کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی "بوعەلی" شاری مەریوان گیانی لەدەست دا.
حەفتەی کۆتایی چوارەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی بانە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکاندا لە خاڵی سنووریی "شابادین" بریندار کرا.
هاویشتنی بەرد بۆ نێو ماڵ و ماشێن هاووڵاتییان لە شوێنێکی نادیارەوە، ترس و دڵەراوکێی لای هاووڵاتییانی شاری "محەممەدیار"ی سەر به ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا دروست کردووە.
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکدا لە نیوان چەند هاووڵاتییەکی شاری ئیلامدا، هاووڵاتییەک بەزەبری چەک کوژرا.
بەشێکی دیکە لە دەوروبەری بەنداوی مەهاباد لەلایەن ژینگەپارێزانی کوردی ئەو شارەوە لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کرایەوە.