زاگرۆس خودرو هەناسەی کۆتایی دەکێشێ
یەکێک لە شیرکەتەکانی "خودروسازی" لە ئێران بە هۆی گوشار و کێشەی دارایی لە ئەنجامی گەمارۆکان داخرا.
یەکێک لە شیرکەتەکانی "خودروسازی" لە ئێران بە هۆی گوشار و کێشەی دارایی لە ئەنجامی گەمارۆکان داخرا.
"پەرویز داوودی" ڕایگەیاندووە: گروپی ئابووریی دەوڵەت پێیوایە کە بە بەڵێن دەتوانێت ئابووریی ئێران ببووژێنێتەوە و زیندووی ڕابگڕیت تاکوو سەرمایەدارانی دەرەوەی وڵات بێن و ئابووری ئێران ڕێک بخەنەوە."
بەرپرسی یەکیەتیی پێشەسازی شیرەمەنی لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی ڕایگەیاندووە کە:" سەرجەم ١٠٤ شوێنی پێشەسازیی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لەم پاڕیزگایەدا چالاکیان هەیە کە لەم نێوانەدا ٨ شوێن ،ئیزنی چالاکیی خۆیان هەڵوەشاندووەتەوە و ٤٧ شوێنی دیکەش…
گرانبوونی نرخی شەکر، هاوکات کەم بوونی لە بازاڕەکانی ئێران درێژەی هەیە و جێگری وەزیری جیهادیکشاوەرزی دەڵێت: دەڵاڵەکان هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کاڵایەن.
بەرپرسی دادوەریی دەماوەند ڕایگەیاندکە ٥٠ کوڕ و کچ بە تاوانی بەشداری کردن لە میوانیەکی شەوانەدا لە شاری ئابسەرد دەستبەسەر کراون و هێزە ئینتزامییەکان بە دوای لێکۆلینەوە لە دنیای مەجازیدا لە بەڕێوەچوونی ئەم میوانیە ئاگادار بوونەتەوە.
بەشی فارسیی ماڵپەڕی دویچە وێللە لە ڕووماڵكردنی هەواڵی پێكدادانێكی چەكداری لە كوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، لە ئەدەبیاتی ئیدئۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامی كەڵكی وەرگرت.
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا هۆشداری داوە بە هاووڵاتییانی بریتانیایی کە سەفەرەکانیان بۆ ئێران هەڵوەشێننەوە، چوونکە ئەگەری دەستبەسەرکرانیان هەیە.
محەممەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران ڕایگەیاند، ڕێکخراوی ئیتلاعات دەست لە پەروەندەی گەندەڵیی ماڵی لە ئێراندا وەردەدات.
جێگری یەکەمی حەسەن ڕوحانی باسی لە گەندەڵییەک کرد کە وەک خۆی دەڵێ لە مێژوی ئێراندا وەک ڕەشترین پەروەندە تۆمار دەکرێ.
لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، لەگەل هاووڵاتییان لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری بەهۆی ڕاگواستنی ئاو لەو پارێزگایە بۆ ئیسفەهان، هاووڵاتییەکی بەختیاری بە دەست هێزەکانی حکوومەتەوە کوژار.