ئەمیر ڕەحمانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا
ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوێ"ی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوێ"ی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
سەلام (شاهین) ئازەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "دووستی" بە یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران سزا درا.
١٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳؛ ژنێکی لاو بە ناوی "غەزاڵە حدوودی" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی قوروە و دانیشتووی شاری سنە، دوابەدوای ڕەتکردنەوەی داواکاریی کوڕێک بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ ناوبراو، لە دووکانی خەیاتییەکەی خۆیدا ئاگری تێ بەردرا و پاش دوو ڕۆژ مانەوە…
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون نەبی"، خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
کەیوان ڕەشۆزادە، بەندکراوی سیاسیی پێشوو کە لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣، محەممەد عەفیدی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "وەیسە غەفووری (سایکۆ ڕۆژ)" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "ڕزگار مەولوودی" تەمەن ١٧ ساڵ و "کامیار ئیزەدی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار دوابەدوای دەربڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێ لە ڕێوڕەسمی شاییەکدا بە بڕیاری "موجتەبا مەحموودی" دادستانی پیرانشار، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار…
لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٩ و ١٠ی ١٤٠٣دا، دوو برا بە ناوەکانی "خالید بەکری" تەمەن ٤٦ ساڵ و "محەممەد بەکری" تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.