ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئارەزوو جەلیلزادە، مامۆستای قوتابخانەکانی سەردەشت بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئارەزوو جەلیلزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

تاکوو ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئارەزوو جەلیلزادە ناڕوونە.