یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی ئەمیر جان گوڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئەمیر جان گوڵی، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هێمن شامحەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ

ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، هێمن شامحەممەدی کوڕی هەژار، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی "ئەمیرئاباد"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی فایەق قادرزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، فایەق قادرزادە، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

شنۆ؛ ڕەسووڵ پوورخزری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، ڕەسووڵ پوورخزری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سۆفیان" و دانیشتووی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

هێدی شادیخا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادیخا" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

شنۆ؛ ڕەحمان تابش بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان تابش" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

مەهاباد؛ دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوەکانی "جەماڵ شێخەپوور" و "ئەفشین خەلیفەزادە" خەڵکی گوندی "قومقەلا" سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار…

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

دەسبەسەرکرانی خالید محەممەدیان، هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید محەممەدیان" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "نستان" و دانیشتووی شاری ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤