دوو كۆڵبەری كورد لە دەورووبەری ورمێبە تەقەی هێزە نیزامییەكان حكوومەت بریندار كران
دوو كۆڵبەری كورد لە ناوچەی دهشتی ورمێ كەوتوونەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزی نیزامییەكانی حكوومەت و بەو هۆیەوە بریندار بوون.
دوو كۆڵبەری كورد لە ناوچەی دهشتی ورمێ كەوتوونەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزی نیزامییەكانی حكوومەت و بەو هۆیەوە بریندار بوون.
لاوێكی دیكەی خەڵكی گوندی "گەلێن"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە كرا.
هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی چالدوران 2 مێرمنداڵی كوردیان دایە بەر دەستڕێی گوللە كە بەو هۆیەوە یەكیان كوژرا و ئەوەی دیكەش بریندار بوو.
دوو لاوی خەڵكی گوندی "گەلێن"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە كە بران، لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر كران.
دوو چالاكی خوێندكاریی كوردی خەڵكی مەریوان كە چوار رۆژ لەمەوپێش لە شوێنی كارەكەیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كراون، هەتا ئێستا چارەنووسیان روون نەبۆتەوە.
رێكخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور بە رێكخستنی خوپیشاندانێك پشتیوانیان لە رۆژنامەنووسانی بەندكراو لە ئێران كرد و لەمەڕ ئەمنیەتی گیانیی رۆژنامەنووسان هوشدارییان دا.
لە ماوەی سەد رۆژی رابردوودا دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی " پرسی ئەمنیەتی" 43 هاووڵاتیی كوردی بە 214 ساڵ و 9 مانگ زیندانی تەعزیری و 12 ساڵ زیندانی هەڵپەسێران و لێدانی 74 زەربە شەلاق مەحكووم كردووە.
ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان لە شاری سنە بانگهێشتی دادگا كران.
رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ بارودۆخی محەممەد سەدیق كەبوودوەند، رەخنەشی لە دەزگای قەزایی و دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گرت.
ئەندامێكی لێژنەی بەڕێوەبەریی تەعاوەنیی كرێكارانی "نەساجیی كوردستان" رایگەیاندووە، 100 ئەندامی ئەو تەعاوەنیە لە ناڕزایەتی بە نەدانی مۆڵەتی كردنەوەی خانوو دەستیان داوەتە كۆبوونەوەیەكی ئیعترازی.