ئاژانسی کوردپا: له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی مه‌ئموورانی هه‌نگی مه‌رزیی شاری ورمێ، کۆڵبه‌رێکی کورد گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌رله ئێواره‌ی ٢٢ی ره‌زبه‌ر، له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری گوندی "راژان"ی سه‌ر به به‌خشی سیلوانه، پۆلێک له کۆڵبه‌رانی کورد درانه به‌ر ده‌ستڕێژی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران و له ئه‌نجامدا که‌سێک به‌ناوی "حه‌بیب سه‌عاده‌تیان"، خه‌ڵکی گوندی راژان کوژرا و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش به‌ناوی "شه‌مسه‌دین کۆڵهیی" کوڕی"نه‌عمان" به توندی بریندار ده‌بێت.

ته‌رمی حه‌بیب سه‌عاده‌تیان هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ره‌وانه‌ی پزیشکی یاسایی شاری ورمێ کراوه.
هه‌روه‌ها له‌و رووداوه‌دا و له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌کان، لانیکه‌م ٦ سه‌ر ئه‌سپی بارهه‌ڵگر به کوشت چوون.





