چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە: رێژەی قوربانییەكان لە 30 هەزار كەس تێپەڕی كرد
لێپرسراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی كردەوە، ژومارەی قوربانییانی قەیرانی سووریە لە 30 هەزار كەس تێپەڕیوە.
لێپرسراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی كردەوە، ژومارەی قوربانییانی قەیرانی سووریە لە 30 هەزار كەس تێپەڕیوە.
هاووڵاتییەكی ناوچەی سەردەشت لە پێناو بژێوی ژیانی بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان گیانی لە دەست دا.
لە ئەنجامی دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ 5 هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی خوپیشاندانێكی بەرین بەڕێوە چوو.
دوای تێپەڕینی زیاتر لە 10 رۆژ لە نادیار بوونی چارەنووسی ئەنوەر حوسێن پەناهی، بڕیارە ئەو زیندانییە سیاسییە رۆژی پێنجشەممە رەوانەی زیندانی گشتیی شاری سنە بكرێتەوە.
لە رۆژانی رابردوودا سێلاوی خەڵكی گوندی "گەلێن"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە كە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوون، دادگایی و حوكمی ئازاد كردنیان درا.
سێ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی بەخشی "سەرشیو"ی سەر بە شاری سەقز لە سنووری نێوان مەریوان و پێنجوێن لە هەرێمی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە.
عومەر كەریم شەریف هاووڵاتیی كوردی هەرێمی كوردستان و مەحكووم بە ئیعدام دوو رۆژ لەمەوبەر لە چاوپێكەوتن لەگەڵ دایكی لە زیندانی شاری سنە پێی راگەیاندووە كە جێبەجێ كردنی حوكمەكەی نزیك بۆتەوە.
بێبەری كردنی چوار مامۆستا لە وانە وتنەوە لە شاری سەقز مانگرتن و داخرانی ژمارەیەك قوتابخانەی لێكەوتەوە.
شەڕ و پێكدادانی قورس لە نێوان دژبەران و هێزە حكوومەتییەكانی سووریە لە ناوەندی شاری دیمەشق بەردەوامە و دوێنێ 103 كەس بوونەتە قوربانی.
دوابەدوای دەستبەسەر كردنی سەربازێكی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان، هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران شۆفێرێكی كوردی دانیشتووی هەرێمی كوردستانیان لەبری ئەو سەربازە بە بارمتە گرتووە.