۲۳ی خەرمانانی ۱۴۰۵؛ بەپێی ئەو وێنانەی گەیشتوونەتە دەست کوردپا دەریدەخەن کە لە بەردەوامیی سیاسەتی بەئەمنیکردنی گۆڕستانی ئایچی و شاری سەقز لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و دوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و بەخاکسپاردنی شکۆداری تەرمی ژینا لە گۆڕستانی ئایچی کە «ژن، ژیان، ئازادی»ی خولقاند، وێنە نوێیەکان ئەوە نیشان دەدەن کە دوو دامەزراوەی شارەوانی و ئیدارەی ئیتلاعات، دەستیان کردووە بە دروستکردنی کۆڵەکەی گەورەتر و بەرزتر بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی کامێراکانی چاودێری لە ئاراستەی ڕێگەی سەقز و گۆڕستانی ئایچیدا.

۱۲ی خەرمانانی ۱۴۰۲، لە بەرەبەرەی ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و کەمتر لە دوو حەفتە ماوە بۆ ڕاپەڕینی «ژن، ژیان، ئازادی»، کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری لە دروستبوونی دووبارەی ناڕەزایەتییەکان، فەزای سەقزی ئەمنییەتیتر کردەوە. لەم ماوەیەدا، کامێرای ئەمنییەتی لە مەیدانەکان، شەقامەکان، ڕێگەکانی دەرچوونی شار و گۆڕستانی ئایچی، لەوانە لە نزیک گۆڕی ژینا، جێگیر کران؛ ئیدارەی ئەماکن و ئیتلاعاتی سەقزیش بە چوونە ناو دووکانەکان و زەوتکردنی مۆڵەتی کار و کارتی پێناسی کاسبکاران کە لە ئەگەری مانگرتندا، مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێنێتەوە و کارتی پێناسەکانیان دەسووتێنێت.  کوردپا ڕاپۆرتی جێگیرکردنی کامێراکانی چاودێریی بە وێنەی زیاترەوە بڵاو کردەوە. 

۱۲ی خەرمانانی ۱۴۰۲؛ لە بەرەبەرەی ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و کەمتر لە دوو حەفتە ماوە بۆ بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»، کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی ڕێگری لە دروستبوونی دووبارەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، ڕێکارە ئەمنییە بەربڵاوەکانی لە سەقز، زێدی ژینا و شاری دەسپێکەری ناڕەزایەتییەکاندا خستە بەرنامەی کارەوە؛ لەوانە جێگیرکردنی کامێرای ئەمنی لە مەیدانەکان، شەقامەکان، ڕێگەکانی دەرچوونی شار و گۆڕستانی ئایچی، هەڕەشەکردن لە کاسبکاران و بازاڕییەکان بۆ ڕێگری لە بەشداربوون لە مانگرتنەکان و ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ساڵیادەکەدا، و زیادکردنی ڕەوانەکردن و گەڕانی هێزە سەرکوتکەرەکان لە ئاستی شاردا. لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی کوردپا، پڕۆژەی جێگیرکردنی کامێرای سەروو-ئەمنی بە بڕیاری دامەزراوە ئەمنییەکان و تەرخانکردنی بوودجە لە تارانەوە لە مانگەکانی پێشترەوە دەستی پێ کردبوو و لەم ئاراستەیەدا، سێ کامێراش لە گۆڕستانی ئایچی، لەوانە لە نزیک گۆڕی ژینا، جێگیر کرابوون. هەروەها لە نزیکەی ۱۰ ڕۆژ پێش ساڵیادەکەوە، ئیدارەی ئەماکن و ئیتلاعاتی سەقز بە چوونە ناو دووکانەکان و زەوتکردنی مۆڵەتی کار و کارتی پێناسی کاسبکاران، هەڕەشەیان لێ کردبوون کە لە ئەگەری داخستنی دووکانەکانیان، مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێندرێنەوە و کارتە پێناسەکانیان دەسووتێندرێن.

ڕاپۆرتی تایبەتی کوردپا لەم پەیوەندییەدا لێرەوە بخوێننەوە.

۱۲ی خەرمانانی ۱۴۰۲؛ کوردپا هەروەها ڤیدیۆیەکی لە گۆڕانکارییە ئامانجدارە حکوومییەکان لە شێوەی گۆڕستانی ئایچیی سەقز بە ئامانجی نەهێشتنی دەرفەتی بینین و دەستڕاگەیشتن بە مەزاری ژینا ئامینی و هەروەها جێگیرکردنی کامێرای ئەمنی بۆ بەدەستەوەگرتنی کۆنتڕۆڵی گۆڕستانەکە نیشان دەدات.

هەروەها ۲۴ی خەرمانانی ۱۴۰۴دا، کوردپا لە بەرەبەرەی سێیەمین ساڵیادی کوژرانی حکوومەتیی ژینا ئەمینیدا، وێنەی تایبەتی لە بەهێزکردنی پەرژینکردنی فەنس لە گۆڕستانی ئایچی بڵاو کردەوە، ڕێکارێک کە بە ئامانجی کۆنتڕۆڵ و سنووردارکردنی هاتوچۆی خەڵک و ئاراستەکردنی هاتوچۆ تەنیا لە دەرگای سەرەکیی گۆڕستانەکەوە ئەنجام درابوو.