شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماشینێک لە جۆری "سەواری" لە "داڵانیـ"ـی هەورامان بەهۆی خراپیی ڕێگاوبانەوە، ٦ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوونە.
شوناسی ئەو کۆڵبەرانەی کە گیانیان لەدەست داوە "حامی عەبدوڵڵاهی، جەبار ئەسەدی و بەختیار ئەیوازە" خەڵکی گوندەکانی "سوورەتوو و قەڵاشێخانـ"ـی ناوچەی کۆماسی شاری مەریوان، ڕاگەیەندراوە.
سێ کۆڵبەری دیکە کە بریندار بوونە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی شاری پاوە کراون.
سەرچاوە خۆجێیەکانی شاری مەریوان لەو بارەیەوە ڕایانگەیاندووە دوو کەس لەو کۆڵبەرانە، "خاڵو و خوشکەزا" بوونه.





