ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر، بە هۆی ڕووداوی کار، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "یەعقووب پاتینی" خەڵکی شاری مەهاباد، گیانی لە دەست دا.
ئەو کرێکارە لاوە وەستاکاری ئارماتۆڕبەند بووە کە بەهۆی بەربوونەوە لە داربەست لە بینایەکی ٨ نهۆمی، دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.
ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی "پەتوباف"ی شاری مەهاباد ڕووی داوە.
ئەو کرێکارە ئەندامی کانوونی هەڵپەڕکێی کوڕەکانی سابڵاغ و گرووپی هەڵپەڕکێی "هۆزان" بووە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو کرێکارە لاوە ڕایگەیاندووه کە کوڕەکەیان خاوەنی بیمەی کۆمەڵایەتی نەبووە.





