ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەعرووف ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە سەوڵاوا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان، بریندار بووە.
هێزە نیزامییەکان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە.
مەعرووف ئەدوایی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان کراوە.





