شەوی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ مەولانی"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی بانە، بریندار بووە.
ئەو کۆڵبەرە وێڕای گرووپێکی دیکە لە کۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی ئێرانەوە، تەقەی ڕاستەوخۆیان لێ کراوە.
ڕەسووڵ مەولانی لەم ڕووداوەدا لاقی چەپی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە.





