ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح بەهرامییان"، خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان لە کاتی دەسبەسەریدا داوەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەلاح بەهرامییان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاوڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.