پێنج چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی "تەها کەریمی"، خەڵکی بۆکان، "عەبدولـلەتیف مەحموودیدەلی"، خەڵکی شنۆ، "مووسا برووسان"، خەڵکی بۆکان، "سابیر موهتەدی"، خەڵکی بۆکان و "ناسێح سورخابی"، خەڵکی پیرانشار، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراون.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، تەها کەریمی، عەبدولـلەتیف مەحموودیدەلی و ناسێح سورخابی، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراون و هەروەها مووسا برووسان و سابیر موهتەدی، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمە، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، تەها کەریمی، کوڕی حوسێن، مووسا برووسان، کوڕی مەحموود و سابیر موهتەدی، کوڕی محەممەد، خەڵکی شاری بۆکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، عەبدولـلەتیف مەحموودیدەلی، کوڕی عەبدوڵـڵا، خەڵکی شاری شنۆ و ناسێح سورخابی کوڕی محەممەد، خەڵکی شاری پیرانشار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون.
هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو پێنج هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی "چالاکیی مەزهەبی" دەسبەسەر کردووە





