ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "خەبات مەفاخری" خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بڕیاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەییە پێنج جار درێژەکرابووە و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.
"خەبات مەفاخری" ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و هێزە ئەمنییەتییەکان، لە کاتی دەسبەسەرکردنی، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە دابوو.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە ژینگەییە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردبوو.
خەبات مەفاخری ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە.
هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو چالاکە ژینگەییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.





