هێزەکانی حکوومەتی ئێران ٢٢ کۆڵبەریان لە سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی بانە دەسبەسەر کردووە.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕ ٢٢ کۆڵبەر لە شاری سەقز لە کاتی چون بۆ کۆڵ لە نێو ماشین و بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک و بارێكی قاچاخ لە مەرزی "بڕوێشکانی" لە گوندی "کێلێ" له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حکوومەتییەوە ده‌سبه‌سه‌ر كران.
ئەو کۆڵبەرانە لە کاتژمێر ٢ی داونیوەڕۆ هەتا ٨ی شەو لە ئیتلاعاتی هەنگی سنووری ڕاگیراون و بێ‌ڕێزیان پێ کراوە.
ئەو کۆڵبەرانه لە دیوێکی بچووکدا ڕاگیراون و بەهۆی ڕاگیرانیان لەم دیوەدا لەگەڵ کاربەدەستانی حکوومەت تووشی شەڕ و دەمەقاڵێ بوونە.
ئه‌م كۆڵبه‌ره بێ‌تاوانانه دوای ٦ كاتژمێر ئازاد کراون، به‌ڵام هه‌رچی كه‌لوپه‌لی شه‌خسیان هه‌بووه، لێیان وه‌رگرتوون.
خه‌ڵكێكی زۆر له شارەکانی کوردستان به‌هۆی نه‌بوونی كار و داهات ڕۆژانه ڕوو ده‌كه‌نه سنووره‌كان بۆ كۆڵبه‌ڕی و گیانی خۆیان بۆ نان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.





