شەوی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی "حەمید جاسمی" خەڵکی شاری سنە، بەهۆی کێشەی ماڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "ئەو کرێکارە لاوە تەمەن ٣٠ ساڵەیە پەیکی ماتۆڕ بووە، کە بەهۆی دەسکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵیت: "حەمید دانیشتووی شەقامی ٢٥ی شاری سنە بووە و خێزاندارە".





