کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "یاسین ئەمیرخانی"، بە هۆی ڕووداوی کار لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە بینایەکی نیوەکارە لە شاری سلێمانی خەرێکی کرێکاری بووە و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانان، کرێکارێکی شارەداریی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی پێکدانی ماشینی شارەداری گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو کرێکارە "یەدوڵلا ئەشنوودی" ڕاگەیەندراوە.

بەهۆی بێکاری و نەبوونی هەلی کار، هەر ساڵە ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕوو لە کوردستانی باشوور دەکەن کە تووشی ڕووداوی کار دەبن.