کاتژمێر ٢ی شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری پراید لە جادەی هەورامان، ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون.
بەهۆی ئەو ڕووداوە، ئەو ١٠ کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلیی شاری مەریوان کراون.
ئەو کۆڵبەرانە بەهۆی هەژاری و دەستکورتی و بە ناچاری بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆیان ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دەکەن.





