١٣ زیندانیی سیاسیی کورد کە هەنووکە لە بەندی ٣ی زیندانی کرماشاندان، لەلایەن ئاژانسی کوردپاوە بڵاو دەکرێتەوە.
ئەو ١٣ زیندانییە کوردە، بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر و بە زیندان مەحکووم کراون.
ئەو ١٣ زیندانییە سیاسییە کوردە، لەلایەن دادگاکانی ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە، بە یەک ساڵ هەتا ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
هەروەها، چەند کەسێک لەو زیندانییانە، هەنووکە لە زینداندان و دادگایی نەکراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
شوناسی ئەو ١٣ زیندانییە سیاسییە بەم چەشنەیە: "هیدایەت سەیدزادە کوڕی عەبدولمحەممەد، ١٠ ساڵ زیندانی؛ ئیسماعیل موریدی کوڕی نەسروڵڵا، ١٠ ساڵ؛ عەبدوڵڵا ئەحمەدی کوڕی فەیزە، ٢ ساڵ؛ هێمن وەیسی کوڕی کەریم؛ کەیهان محەممەدی کوڕی والید؛ یاسین ئەعزیمی کوڕی عزیز؛ حەمید شادی کوڕی سوبەت، ٥ ساڵ؛ حەمیدڕەزا حەدادی کوڕی شوکروڵڵا، ٤ ساڵ؛ کەیهان ئەڵڵامورادی کوڕی ئەحمەد، ٤ ساڵ؛ ستار بابایی کوڕی عەلی؛ یووف سوخەن پەرداز کوڕی عەبدوڵمحەممەد، ٥ ساڵ؛ پەیمان بابایی کوڕی حەسەن، ١ ساڵ و مەهدی ئەسغەرزادە کوڕی عەبدوڵکەریم، ٥ ساڵ".





