ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، "سۆهراب مورادی"، چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری شابادی کرماشان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شارە کرا.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە و هۆکاری بانگهێشتکردنەکەی ناڕوونە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، ئەو چالاکە فەرهەنگییە لەگەڵ "داریووش مورادی" و "ئەحمەد بەساتی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری هەمان ساڵ ئازاد کرابوو.
"سۆهراب" ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی "هەسارە"یە.





