ئاژانسی کوردپا: خاوەنی ڕۆمانی "کۆڵبەران" لە شاری مەهاباد، بە دەسفرۆشی خەریکی فرۆشتنی بەرهەمەکانیەتی.
"حوسێن جاڵە"، نووسەری کوردی خەڵکی شاری مەهاباد و نووسەری ڕۆمانی "کۆڵبەران"، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە، بەرهەمەکانی خۆی هەڕاج فرۆش دەکات.
نووسەری ڕۆمانی کۆڵبەران، بەهۆی بێکاری و دەسکورتی، بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی، بەرهەمەکانی خۆی دەفرۆشێت.
شەقامی شارەداریی مەهاباد، شوێنی فرۆشتنی بەرهەمە نووسراوەکانی ئەم نووسەرە کوردەیە و سەر شەقام جێگای ویترینی کتێبخانەکانی بۆ "حوسێن جاڵە"، پڕ کردووەتەوە.





