ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی مەهابادی بە هۆکاری نادیار، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژ، مێرمنداڵێکی مەهابادی بە ناوی "نیما مەحموودی‌ئازەر" کوڕی ئەنوەر، لە ڕێگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی گەلاوێژ، ژنێک بە ناوی "مەلەکە ڕوودابە" کچی عەبدولغەفوور خەڵکی شاری قوتووری خۆی حەوتووی ڕابردوو، هەوڵی خۆسووتاندنی دا و بە هۆی قورسیی برینەکانییەوە، گیانی لە دەست دا.