ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆی، بوو بە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی " کەریم فارسی"، ٢٩ ساڵە و خەڵکی گوندی "قوتوور"، لە سنووری شاری خۆیدا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگاداریی پێشوو و بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاخ، لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندارە و دوو منداڵیشی هەیە، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.