ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنەدا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پووریا وەیسی"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ئەو ناوەندە حکوومەتییەیە کە ئەم هاووڵاتییە کوردەی دەسبەسەر کردووە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، پێشتریش لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرابوو و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.





