ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سمکۆ جەعفەری"، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی ورمێ، لە دادگای ئینقلابی ئەو شارەدا بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران"، دادگایی و حوکمی ٦ مانگ زیندانیی بە سەردا سەپا.
ئەو بڕیارە، ڕۆژی شەممە، ٢١ی بانەمەڕ، بە ناوبراو ڕاگەیاندراوە.
"سمکۆ جەعفەری"، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش لێکۆڵینەوە، ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.





