ئاژانسی کوردپا: دوو خولی فێربوونی زمانی ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی سۆرانی و لاتینی، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکان و گوندی"کانێڕەشی"، کۆتایی بە دوو خولی فێڕکاری ئەلفوبێی ڕێنووسی سۆرانی و لاتینی هێنا .
ئەو دوو خولە فێرکارییە، بە بەشداری کۆمەڵێک لە فێرخوازانی گوندی کانێڕەشی و شاری بۆکان بەڕێوە چوو و پاش تاقیکاری ئەو دوو خولە فێرکارییە، ڕۆژی هەینی ١٦ خاکەلێوە و ڕۆژی پێنجشنبە ١٥ی خاکەلێوە، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێناوە و کارنامەی قەبووڵ بوون بە سەر فێرخوازاندا، دابەش کراوە.
ئەرکی فێرکاریی خولی ڕێنووسی سۆرانی لە ئەستۆی مامۆستایان و وانەبێژ "شلێر قادرزادە" و "هێرۆ پیادە" و هەروەها ڕێنووسی ئەلفوبێی لاتینی، وانەبێژی "ناسر ناسری"، بووە.
لەو خولە فێرکارییەی ڕێنووسی ئەلفوبێی سۆرانی و لاتینی، مێرمنداڵان و گەورەساڵان تێدا بەشدار بوون.





