ئاژانسی کوردپا: دوو چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شارەکانی کرماشان و سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢ی خاکەلێوە، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "قودرەتوڵڵا جەلالوەند" خەڵکی شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٣ی خاکەلێوە، چالاکێکی کۆمەڵایەتی و کرێکاری لە شاری سنە بە ناوی "ڕەزا ئەمجەدی" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنكی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕەزا ئەمجەدی، چالاکی کرێکاری و دانیشتووی گوندی "حەسەن ئاوا"ی شاری سنەیە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ئەو دوو چالاکە کرێکارییە و شوێنی ڕاگرتنیان، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





