ئاژانسی کوردپا: بە هۆی نەبوونی قوتابخانە لە چوار گوندی شاری بیجاڕ، قوتابییەکانی ئەو گوندە، لە کانێكسدا، درێژە بە خوێندن دەدەن.
بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی شاری بیجاڕ، لە کۆبوونەوەی شۆرای پەروەردە و بارهێناندا ڕایگەیاند: "قوتابخانەی گوندی "خاندانقولی" لەو شارە ڕووخاوە و هەنووکە قوتابیانی گوندەکانی "شیرکش سەرەوە، گوجە گەند، گونبەدی و قەرەدەربەند" لە کانێکسدا دڕیژە بە خوێندن دەدەن.
غوڵامرەزا جەعفەری ئاماژەی بەوە کرد، بە داخەوە شایەتی دەست لە خوێندن کێشانەوەی کچە قوتابیانی گوندەکانی شاری بیجاڕین.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: "کێشە دەست لە خوێندن کێشانەوەی کچان، بە هۆی بێپارەیی نییە، بەڵکوو بە هۆی هەژاریی فەرهەنگییە."
توێژەران و چالاکانی فەرهەنگی لەو باوەڕەدان کە كەمتەرخەمی و كەمكارییەکانی حكوومەت لە بواری خوێندن و قوتابخانەكاندا هۆکاری زۆر بوونی ڕێژەی نەخوێندەواری لە کوردستانە.





