ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی خۆکوژی مێرمنداڵان لە کوردستان، مێرمنداڵی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆکاری نادیار دەستی دایە خۆکوژی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی "سینا خوسێنی" کوڕی سەلاح خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەو مێرمنداڵە ناڕوونە.

دەوتری ئەو مێرمنداڵە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
کۆمەڵناسان لەو باوەڕەدان، هۆکاری کۆمەڵایەتیی وەکوو هەژاری، نەبوونی پشتیوانی، بێهیوایی بە داهاتوو، سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لاوان و مێرمنداڵان لە ئیراندا بە ئەژمار دێن.