ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد، خەڵکی شاری ورمێ، بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی ٧ نهۆمیدا، گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی ٧ نهۆمیدا بەر بووەوە و گیانی لە دەست دا.
شوناسی ئەو کرێکارە کوردە، بە ناوی "ڕ. ف" تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری ورمێ، ڕاگەیەندراوە.
ئەو کرێکارە کوردە، خەڵکی گوندی "بچەجووکـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆستە و ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی "کەهرۆمـ"ـی شاری ورمێ ڕووی داوە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەمە، بە هۆی تەقینەوەی کارگەیەکی دەرمانسازی لە شاری ساوە، دوو کرێکاری کورد، بە ناوەکانی "سامان ڕەنجبەر" و "حەسەن" بە سەختی بریندار بوون.





