ئاژانسی کوردپا: کچێک لە شاری مەریوان بەهۆی سەختیی باری گوزەران و ژیان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەممە کچێک بەناوی "پەریا رەحمەتی" کچی "مەحموود" ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە.

کەسێکی نزیک لەو رووداوەو بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو کچە بەهۆی گیروگرفتی ژیان کە بەرئەنجامی لێک جیابوونەوەی دایک و باوکی بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

پەریا نزیک بە ٩٠%ی جەستەی تووشی سووتان بووە و پەرستارانی نەخۆشخانەی شاری سنە باری تەندروستی ناوبراویان ناجێگیر راگەیاندووە.