ئاژانسی کوردپا: کارگەیەکی رەخنەیی و لێکدانەوەی شێعر لەلایەن "دیمەن سۆهرابی"یەوە و بە هاوکاریی ناوەندی فەرهەنگی و پەروەردەی ئەدەب شاری بۆکان دادەمەزرا.

ماڵپەڕی کوردپرێس لەزاری "مستەفا ئیلخانی‌زادە" بەرپرسی ناوەندی" پەروەردەی زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب "وە بڵاوی کردەوە، ئەو کارگەیە لە رۆژانی یەکشەممەدا بە ئامادە بوونی خوێندکاران، ئەدیب و نوسەران لە شوێنی کۆبوونەوەکان و پۆلەکانی ئەو ناوەندە دەکرێتەوە و بە پێک هێنانی کۆبوونەوەی رەخنەیی و لێکدانەوەی شێعری کوردی چالاکی دەنوێنن.

مستەفا ئیلخانی‌زادە

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کارگەیە بەمەبەستی رەخنە و لێکدانەوە و تاوتوێ کردنی سەرجەم شێوازەکانی شێعری کوردی دامەزراوە و شاعیران و ئۆگرانی شێعر و ئەدەبیاتی کوردی دەتوانن لە بۆکان و تێکڕای شارەکانی دەوروبەری سەردانی ئەو کارگەیە بکەن.

دیمەن سۆهرابی خاوەن بڕوا نامەی "مافناسییە و یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی شاری بۆکانە و هەتا ئێستا لە چەندین فسیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی ئێراندا بەشداری کردووە و توانیویەتی چەندین خەڵات بەدەست بهێنێت.