كوردپا: ئەو خواردەمەنییانەی كە لەلایەن ئیدارەی ئەوقاف و خێرخوازیی پارێزگای تارانەوە بۆ خوێندكارانی زانكۆی تاران دابین كرابوو، بەشێكیان خواردنی ماوە بەسەر چوو بوون.

ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی تاران رایانگەیاندووە، ئەو خواردەمەنییەی كە وەكوو نەزریی رۆژی عاشوورا لەنێو زانكۆدا بڵاو كراوەتەوە، ماوەیان بەسەر چووە.

ماڵپەڕی "قاسێد نیوز" بڵاوی كردەوە، ژمارەیەك لەو خوێندكارانە لە ئەنجامی خواردنی ئەو غەزایەدا باری جەستەییان تێكچووە و براونەتە بنكەی تەندرووستیی نزیك ئەو زانكۆیە.