چالاکێکی مەدەنیی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، "ئەوین ڕاستی" چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، "ئەوین ڕاستی" چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "سۆران (زانیار)محەممەدیان تەمەن ٣١ ساڵ و "سمکۆ محەممەدیان" تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە…
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "خەبات وەیسی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، کە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی، بە تەقەی هێزەکانی گاردی دژە شۆڕش، بریندار کرابوو،…
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، یەکێک لە هاووڵاتییانی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی بە ناوی "موحسین محەممەدی" کوڕی خەلیفە مەسعوود خەڵکی شاری دیواندەرە کە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەو شارە، بە سەختی…
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەبووبەکر ئێراندۆست" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، "ڕەزا لوتفی" یەکێک لە ناڕازییان بە قەتڵی حکوومەتی "ژینا ئەمینی" بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری "دێولان" کوژرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، ڕێبوار کامرانیپوور و ئەمجەد ساعدی، لە چالاکانی مەدەنیی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "کورش گودەرزی" کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "مێسووراو"ی کامیاران، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان گیانی لەدەست دا.
نێچیرڤان مەعرووفی تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی خالید خەڵکی "تورجانـ"ـی سەقز، که لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، لە بەرانبەر فەرمانداری سەقز بریندار کرابوو، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کرا.
پارسا سێحەت کوڕی ئەنوور و هاجەر، یەکێک لە ناڕازییەکانی سەقز، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی، تەورێز کرا.