سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکردنی ژنانی چالاک و ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "ساریا شەریفی" لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە کوژرانی ژینا ئەمینی، لە شەقامی فێردەوسیی سنه ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

سێ چالاکی مەدەنیی لە شاری دێولان دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، سیرووس عەباسی، ئازاد عەباسی و سروە ڕەحمانی‌پوور، لە چالاکانی مەدەنیی شاری دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستدانی ناڕەزایەتییەکانی خەرمانان؛ دانش ڕەهنما لە ورمێ گیانی لەدەست دا

پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ لە شاری ورمێ، دانش ڕەهنما خەڵکی گوندی "بالوو"ی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.

٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئەمین مەعرەفەت، تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری شنۆ کوژرا

پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ لە شاری شنۆ، ئەمین مەعرەفەت تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئەبووبەکر، بە تەقەی گوللـەی کڵاشینکۆف، کوژرا.

٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەرمانان؛ مینوو مەجیدی لە کرماشان گیانی لەدەست دا

پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، ژنێک بە ناوی "مینوو مەجیدی" خەڵکی شاری قەسری‌شیرین، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە کرماشان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی…

٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەرمانان، "فواد قەدیمی" خەڵکی دیواندەرە گیانی لەدەست دا

پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە قەتڵی حکوومەتی "ژینا ئەمینی"، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، لە شاری دیواندەرە، "فواد قەدیمی" کوڕی "عەبدوڵڵا" لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەو شارە، بە سەختی پێکرا و پاش سێ ڕۆژ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی…

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستدانی ناڕازییانی خەرمانان؛ "زەکەریا خەیاڵ" مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ لە پیرانشار گیانی لەدەست دا

پاش ناڕەزایەتییەکان بە قەتڵی حکوومەتی "ژینا ئەمینی" ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، لە شاری پیرانشار، "زەکەریا خەیاڵ"، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستدانی ناڕازییانی خەرمانان؛ "فەرجاد دەروێشی" بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی، بە ناوی "فەرجاد دەروێشی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی یوونس خەڵکی گوندی "بالوو"ی ورمێ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢