هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە چالاکێکی مافی ژنان
ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە ژینا مودەڕسگورجی، چالاکی مافی ژنان خەڵکی سنەیان ڕاگەیاندووە؛ ئەگەر لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداری بکات "چاوی بە خۆر ناکەویت".
ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە ژینا مودەڕسگورجی، چالاکی مافی ژنان خەڵکی سنەیان ڕاگەیاندووە؛ ئەگەر لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداری بکات "چاوی بە خۆر ناکەویت".
ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە "قەتڵی حکوومەتی" ژینا ئەمینی بە ناوی "زانیار محەممەدنژاد" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری تاران، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە بەرانبەر نەخۆشخانەی کەسرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە…
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی خەرمانان، کۆبوونەوەی هاووڵاتییانی ناڕازی بە "قەتڵی حکوومەتیـ"ـی ژینا ئەمینی لە بەرانبەر فەرمانداریی سەقز، بە دەستێوەردانی هێزەکانی گاردی شۆڕش و هێزە ئەمنییەتییەکان توندوتیژی لێ کەوتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی خەرمانان، جەنازە ژینا (مەهسا) ئەمینی، بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر، لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، ئەسپەردەی خاک کرا.
باوک و دایکی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک کە لە سەری نووسراوە، "ژیناتان وەکوو ئیبراهیم کوشت، تۆڵەی دەکەینەوە" بە قەتڵی حکوومەتی ژینا ناڕزایەتییان دەربڕی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیسماعیل عەبدی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی ڕەشید خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی خەرمانان، لاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵە بە ناوی "ڕەزا ئاقایی" خەڵکی گوندی "گڕاویانـ"ـی شاری گیلانغەرب، بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییە کۆنەکراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان قادری" کوڕی کەریم خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە زیندان مەحکووم کرا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار ڕێگری لە دانی مەرەخەسیی دەرمانی بە ئیسماعیل محەممەدپوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی نەغەدە دەکات.
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال مەحموودی" کوڕی سەعید خەڵکی "گوێکتەپە"ی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.