ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، موحسین نیازی تەمەن ۲٥ ساڵە لە ڕەوتی خۆێشاندانەکانی دێولان، بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە خۆپێشاندەرە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە سەختی بریندار و بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، گیانی لەدەست دابوو.

ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و خاکسپاری تەرمی موحسین نیازی بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک و دروشمدانی "شەهید نامرێ" لە شاری دێولان، بەڕێوە چوو.