سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی شیلان ڕەشیدزادە
شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ژمێریاریی زانکۆی پەیامنووری سەقز، لە کاتی دەسبەسەرکرانیەوە هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.
شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ژمێریاریی زانکۆی پەیامنووری سەقز، لە کاتی دەسبەسەرکرانیەوە هەتا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.
شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، باسی لە سزا دانی ٤٣ چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، دیواندەرە، سنە و مەریوان، بەپێی بڕیاری شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی کرد.
بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتیی ئیدریس مینبەری، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فرووتەن گورگانی"، "عادڵ ئەحمەدی" و "فەخرەدین فاتحی" خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "کامیل دودکانلوو" و "سەید فەرهاد حوسێنیتەمرئاوا"، لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "هیوا ئیختیارەدینی" کوڕی محەممەد و گوڵاڵە خەڵکی شاری "ئارمردە"ی بانە، بەهۆی سەرمابردوویی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، مامۆستا مەلاحەسەن کووهی، پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕی شاری "میرئاوێ"ی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری پیرانشار، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "وەفا ڕەسووڵیئازەر"، "فەخرەدین ئومیدفەر"، "قادر ئومیدفەر" و "موبین حوسێنزادە"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە…
جەلال ئەمینی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە، بە سێ ساڵ و ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.