ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەردین ڕۆستەم‌نژاد" خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەوادیەکی نزیکدا تەقەیان لەو کۆڵبەر کردووە.

فەردین ڕۆستەم‌نژاد تەمەنی ٣٣ ساڵە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.