ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "حەمید ڕەحیمی" خەڵکی شاری دێولان، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە ساڵی ٨٩ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو زیندانییە، لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان و میدیاکانی حکوومەتەوە، ڕانەگەیەندراوە.

لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەدڕەسووڵ چولەکی" خەڵکی شاری ئەیوانغەرب لە زیندانی ئیلام، جێبەجێ کرا.