دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ فائێزە مودەڕس گورجی بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، فائێزە مودەڕس گورجی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش سەردانی بۆ ناوەندی پۆلیسی ئەو شارە، بۆ وەرگرتنەوەی پلاکی ماشینەکەی کە لە ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی یادکردنەوەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی، لە بەهەشتی محەممەدیی…

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

سێ هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی "سینا دەشمێر"، "قادر محەممەدپوور" و "موحسین قادری" خەڵکی گوندی "گەزگەسک"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

پیرانشار؛ باوک و کوڕێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەحمەد عەبدوڵلاپوور" و "شاهۆ عەبدوڵڵاپوور" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزران.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ پیرانشار
کوردستان

چالاکێکی مەدەنی لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، تەها ڕەسووڵیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

مەلا یوونس نەوخا بە زیندان و لێوەرگرتنەوەی جلی مامۆستایەتی مەحکووم کرا

مامۆستا مەلا یوونس نەوخا، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ٦ی دادگای تایبەت بە ڕۆحانییەتی تەورێز، بە زیندان و لێوەرگرتنەوەی جلی مامۆستایەتی، مەحکووم کرا.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

بنەماڵەی هەستی حوسێن‌پەناهی، لە سەر بڕیار و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان، کچەکەیان لە ماڵێکی سازمانیدا و بەبێ ئیزنی چاوپێکەوتن ڕاگرتووە

لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا و پاش ئەوەی کە پزیشکان بێهیوایی خۆیان لە هاتنەهۆشی هەستی حوسێن‌پەناهی دەربڕی و پێشنیاریان بە بنەماڵەکەی دا کە لە ماڵەوە چاودێری بکەن، بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی "هەستی"یان لە نەخۆشخانە هێنایە دەرەوە.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢