چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

زیندانی یەزد؛ ئیتلاعاتی سپا، داواکاریی خالید زەمانی، زیندانی سیاسیی کوردی بۆ ئازادیی مەرجدار و وەرگرتنی مورەخەسی ڕەت کردەوە

خالید زەمانی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری خۆی کە ماوەی ٣٠ ساڵەی زیندانەکەی لە زیندانی یەزد تێدەپەڕێنێت، بە هۆی دژایەتیی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لە مافی ئازادیی مەرجدار و نێردران بۆ مورەخەسی بێبەری کراوە.

١٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣
کوردستان

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد نێردرایە مورەخەسی

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەر، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشانەوە، نێردرایە مورەخەسی.

١٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣
کوردستان

سەقز؛ چاپخانەی "پەنجەرە" داخرا

چاپخانەی "پەنجەرە"، هەڵکەوتوو لە شارەکی سەنعەتیی شاری ساحیب، سەر بە شاری سەقز، بە فەرمانی بەخشداریی زێویە، داخرا.

١٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ سەقز
کوردستان

سنە؛ فەرهەنگ عیووزی، لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیدا لە زیندان ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرهەنگ عیووزی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە شاری سنە، لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیدا، لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ سنە